چەندد ناوچەیەک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەردرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوچەکانی (پیچ آینە) لە ئیلام و دارستان ولێڕەوارەکانی” کبیرکوە” و هەروەها  لەچەند ڕۆژی پێشووش زیاتر لە ۳۰ هێکتار لەمەزراکانی گەنمی گووندی “برەبیجە”ی سەربەشاری دێهلوڕان بەهۆی ئاگرتێبەردانەوە سووتان.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەهۆی بەربڵاوی زۆری ئاگرکەوتنەوەکە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دا، بەرپرسانی پاراستنی ژینگە وهەروەها هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبچووک کردنەوەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ژینگەییە، خۆیان بوارد لەکوژانەوەی دارستان ولێڕەوارەکان، بەڵام لەڕێی چالاکانی ژینگەپارێزی و هاریکاری خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراو وکوژرایەوە.

جێگەی باسە کە، گۆشەنیگای ئەمنییانەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ڕۆڵی هێزەکانی سپا و ئەرتەش لە ئاگرکەوتنەوەکان، گەورەترین خەساری بەژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە وهەروەها بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان تەنانەت لەڕۆژانی باراناوی، بەئەنقەست ولە لایەکیترە وەکوو ڕووداوی سرووشتی سەیرلێکردنی ئاگرکەوتنەوەکان خەڵکی ئەو ناوچانە دەخاتە گومانەوە و سەرەڕای ئەوەی ئەم ناوچانە گژوگیا وڕووەکی سرووشتی دڵخواز وتێر و تەسەلی هەیە، هیچ چەشنە ئیمکانییەت وکەرەستەی پێشگرتن و بەرنگاری لەبەرچاو نەگیراوە و تەنیا خەڵکی ناوچەکە وچالاکانی ژینگەپارێزی توانیویانە ئاگرکەوتنەوەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کەزۆرجار ئەم چالاکانە ڕووبەڕووی دەسبەسەری وزیندانی دەبنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان