بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕێگەوبانی پارێزگای سنە لەبواری چۆنییەتی وئەمنییەتەوە پلەی دواینی لەئاستی جوگرافیای سیاسی ئێرانەدا هەیە.هەبوونی هەوراز ونشێو ،پێچەڵاوبوون ونەبوونی سایدی دووسەرە لەزۆربەی شوێنەکان،هەرهەموویان لە خەمساردی وکەمتەرخەمی وپێڕانەگەیشتن وهەروەها ڕوانگەی ئەمنییەتی لەلایەن بەرپرسان ودەستنیشانی کراوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەم ناوچەیە.وهەرئەمەیش ژیانی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەی خستۆتە مەترسییەوە بەچەشنێکە بەردەوام پێکدادانی کەرەستەی هاتوچۆ وگواستنەوە لەڕێگەکاندا ڕوودەدات.بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابەئێستە واتە مانگێک وچەندد ڕۆژ ۷کەس کوژراوە و وهەروەها لەحەوتووی ڕابردوویش لە۲کیلۆمەتری گوندی نگڵ (مەریوان)۸کەس سوتان کە یەکیان هەرلەوێدا گیانی لەدەست دا.
ڕێگەی سنە بۆسەوڵاوا ومەریوان گەورەڕێی سەرەکی نێوان شارەکان وڕێگەیەکی تڕانزیتییە کە ترۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەوێوە تێدەپەڕن ودەبوا لەبواری چۆنییەتی وئەمنییەتەوە تۆکمە ببوایەت بەڵام شکان وهەبوونی قوڵکەی هەرە زۆری ڕێگەی(سنەــ سەوڵاوا)بەهۆی هاتوچۆی ماشێنی قورس وخراپ بوونی قیرەتاو وژێرخانی خراپی ڕێگەکان ،کارەساتی گیانی ونەبوونی ئەمنییەتی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتۆتەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا نوێنەری کۆماری ئیسلامی بۆشارەکانی مەریوان وسەوڵاوا لەپەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی(مورادی) شی دەکاتەوە ودەڵێ:سەرەڕای ئەوەی ڕێگەکان ژێرخانی ناوچە ویەکێک لەپێوەرەکانی گەشە لەبواری گەشتیاری،تەنرووستی، خزمەتگوزاری دەرمانی وگەشەی کشتووکاڵی وهەناردەکردنە ،بەڵام بەهۆی نەبوونی ژێرخان لەگەڵ کێشەی بنەڕەتی ڕووبەڕوو بووینەتەوە وتائەو دەمەی ئەم گرفتە بمێنێتەوە هەرلە هەژاری وبێبەریداین ولەهیچکام لەپێوەرەکانی گەشە ولەبواری ئاژەڵداریشدا ناتوانین پێش بکەوین.
ناوچەی مەریوان لەپارێزگای کوردستان هەموو ساڵێک بەهەزاران گەشتیار وسەفەری ڕووی تێدەکەن وبەحەشیمەتێکی پترلە (۲۵۰۰۰۰)کەس وهەروەها شوێنی ڕازاوە وجوانی سرووشتی دەتوانێ سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ سەرمایەگوزاری ،باشترکردنی دۆخی ڕێگەکان، نەمانی بێکاری وکێشەی کۆڵبەری ودەسفرۆشی و … بی له م ناوچەیە کە داوێنی خەڵکی ئەم بەشە لەکوردستانی گرتووه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان