بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ، خۆی ، سەڵماس کە دوو نەتەوەی سەرەکی (کورد و تورک) ساڵانێکە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و ئارامیان تێپەڕ کردوە ، ئێستا لە هەڵبژادنی شۆرای شار و گوندەکان و هەر وەها سەرۆک کۆماریدا پاڵێورانی کورد ڕەد دەکرێنەوە و بە هەمان شێوە سۆنە مەزهەبەکانیش ڕەد کراونەتەوە ئەمە جگەلەوەی باوەڕدارانی ئاینەکانی ئاشوری و مەسێحی و زەردەشتی لە لایەن شورای نگەهبانەوە فەرمانی ڕەدی سەلاحییەتیان درا و بە پێی دیکومینەتەکان شاری ورمێ پێکهاتەێیکی فرەنەتەوە و فرە ئایینە و سەدان ساڵە لە کوردستان دەژین .
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو کاندیداتۆڕانە بەم شێوەییە:
مەنسوور مۆشیری ،
وەلی شێخکانلویی میلان
بەهادور شێخکانلویی میلان
فاتمە سەلەحشوور
محەمەد ئەمینلو
چەنگیز شابویی
حەسەن دودکانلوی میلان.
کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوە کە پێش لە ناوزەد بوونی هەر مرۆڤێک بۆ شۆرایی شار و گوندەکان پێشتر دەبێت لە لایەن ناوەندگەلی ئەمنیی و فەرمانداری شارکانەوە ئەرێنی بکرێت و سەرەڕای ئەوە کە بە چاووێکی جیاوازەوە سەیری نەتەوە بندەستەکان ئایینە جیاوازەکان و ژنان دەکات بۆ بەشداری لەم پڕۆسەیەدا ، لە حاڵێکدا بە پێی پێوەرەکانی دێمۆکڕاسی هەڵبژادن لە ئێراندا ، ئەوە پێوەرانە بن پێ خراون . شایانی باسە هەندێک لەو ناوانەی باس کران خولی پێشوو لە شورای شار و گوندەکاندا بەشدار بوون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان