بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وبەگوێرەی هەواڵنێری فورات،سەرلەبەیانی ئەوڕۆ پێنج شەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی،هێزەکانی ئینتزامی وپولیسی تایبەتی دژە شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارەکانی مەریوان وسنە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی گوندی “ئەسراوا”سەر بە شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەهۆی ئەو هێرشەوە چەنددین کەس لەخەڵک وهاوڵاتیانی ئامادە بوو لەو ناوچەیە برینداربوون وتاقمێک لە هاوڵاتیانیش کە لەنێوانیاندا ۵ ژن بوونی هەیه دەسبەسەرکراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە،لەئەنجامی ئەم هێرشەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هاوڵاتیانی ناڕازی ، چەندد کەس برینداربوون وکەلەو نێوەندە دۆخی تەندرووستی پیرەژنێکی ۶۰ساڵ تەمەن نالەبارە وبەهۆی ئەوەی برینەکە لەسەریدایە گوازراوەتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری و وەک دەڵێن بەهۆی خوێن لەبەرچوونی زۆری سەریەوە ئەگەری مردنی ئەم ژنە لەئارادایە.
جێگەی باسە کە خەڵکی گوندی “ئەسراوا” وگوندەکانی دەورووپشتی وهەروەها چالاکانی ژینگە پارێزی مەریوای بەرانبەر بەگواستنەوەی زبڵەکانی شاری مەریوان بۆ دەورووبەر ئەم گوندە کە نێزیک بەشاری مەریوانە،دژایەتیان کردووە وناڕەزایەتی مەدەنیانەیان هێناوەتە ئاراوە وتابەئەوڕۆ شێلگرتر بوون لە ناڕەزایەتییەکەیان وشوێنەکەیان چۆڵ نەکرووە ،هەربۆیە لەگەڵ هێرشی هێزە کانی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان