نوێنەرانی کوردی باکووری کوردستان مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند

نوێنەرانی کوردی باکووری کوردستان مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ نوێنەرانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی ئەم پارتە،سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکڕاتیکەکان وعەبدوڵا زەیدان نوێنەری پارتی ناوبراو کەلە زینداندان لەبەیانییەوە مان لەخواردن دەگرن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەلاحەدین دەمیرتاش وعەبدوڵا زەیدان،هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەیان بەناردنی نامەیەک بۆشۆرای ناوەندی پارتی هەرێمە دێمۆکڕاتیکەکان زیادیان کردووە :بەهۆی ڕێگری بەرپرسانی زیندانی “ئەدێرنە” لەهەرچەشنە ئاخاوتنێک وگران کردن وداسەپاندنی هەڵسووکەوتی نایاسایی ودژە مرۆیانە لەسەر زیندانیان وهەر وەها بۆ پشتگرتن لەمانگرتوان لەزیندانەکانی دیکە و وڵام نەدانەوە بەداواکاری زیندانیانی مانگرتوو، ئێمەیش لە سبەینێ وە واتە ڕۆژی هەینی ۳۱ی ماڕسی ۲۰۱۷دەست دەدەینە مانگرتن لەخواردن. وداوا لەڕای گشتی دەکەین کە بەرانبەر بە مانگرتنی زیندانیان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ له زیندانەکان سەرنج وگرنگی پتر بدەن وئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان بە وردی جێبەجێ بکەن.ولەلایەکی دیکەوە سەباحەت تونجەل لە پەیامێکدا ئاماژەی داوە :مانگرتن لەخواردن کەبۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگێری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەسپێکی ووتو وێژ و دانوسان وکۆتایی هێنان بەپێشێلکاری مافی بەندکراوانی ناو زیندان وکۆتایی هێنان بە هێرش وپەلامارو تۆقاندنی گوند نشینان دەستی پێکردبوو لەدۆخێکی پڕ مەترسیدایە.
پێویستە ڕێخراوە ودامەزراوەگەلی کۆمەڵگای مەدەنی وپترلە هەمووان گەلی ئێمە خاوەنداریەتی لەزیندانیان مانگرتوو دەربکەون ودژ کردەوە بنوێنن وبێ دەنگی بشکێنن، منیش لەگەڵ گرووپێکی دیکە لەهەڤاڵانی بەندکراو “لەڕۆژی یەکەم تا پێنجی ئاوڕیل لەبەشی(Aـ9) زیندانی سیلووری،بەمەبەستی پشتیوانی لە داواکارییە دیمۆکڕاتیکەکانیان پەیوەستی ئەم مانگرتنە دەبم.”

جێگەی باس، ماوەی ٤۳ڕۆژە ڕێژەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی کوردی باکووری کوردستان لەزیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەمەبەستی مسۆگەرکردنی مافی یاسایی خۆیان ودیکەی بەندکراوانی یەخسیر دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن وهەروەها بەردەوامیشە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان