بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕێکەوتی ۳۰/۱۲/۱۳۹۵ لەشارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوونی هەرچەشنە ڕێوڕەسمێکی نەورۆز یاساغ کراوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە بەگردبوونەوەی هەمەلایەنەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو لایەکیان میلیتاریزە کردووە ولەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کەئەم هێزانە لەگۆڕەپانەکان و ئەو شەقامانەی کە بڕیاردرابوو لەو شوێنانە ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بچێ ئیزنی گردبوونەوە و ئاگر کردنەوەیان نەدا وبەهەڕەشە خەڵکیان لەو شوێنانە دوور کردەوە.کەبەهۆی نەبوونی دۆخی گونجاو وکەشێکی پڕترس ودڵەڕاوکێ بۆبەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە خەڵک وبەتایبەتی گەنجەکان، بەئامادە بوونیان بەدەڕبرینی خۆشی وجۆش وخرۆش هاتنی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت. نەورۆز یەکێک لەجێژنە کەونەکانی گەلی کوردە کەلە مێژوودا هەموو ساڵێک بەهاتنی بەهار خەڵک تێکڕا ئاگری خۆشی وشادی دەکەنەوە وهەر وەها هێمایەکە لەسەرکەوتن بەسەر سەرما وسەهۆڵبەنداندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان