“بەردەوامی فشارەکان لەسەر چالاکانی سیاسی و سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان”

“بەردەوامی فشارەکان لەسەر چالاکانی سیاسی و سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان”

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ چوارشەممە۲٤ی ڕەشەممە، مامۆستا و چالاکی سیاسی
خەڵکی میاندواو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نێوی” موحسین داوودی ” بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەو شارە ئازادکرا.

ناوبراو ۱۹ ڕۆژ پێشتر بە تاوانی تێکدانی بیروڕای خەڵک و هەروەها بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرابوو.

ئەو مامۆستایە دوای ۱۹ ڕۆژ له ڕاگرتن لە زیندان، ئەوڕۆ بەدانانی بارمتەی ۳۰۰میلیۆنی و بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

شایانی باسە کە ناوبراو،خۆی بۆ دەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پاڕڵەمانی ئێران لە شارەکانی میاندواو و تکاب و سایین قەڵا (شاهین دژ) پاڵاوتبوو بەڵام لەلای شۆڕای نیگابانی ئێرانەوە ڕەتکرابۆوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان