کۆ نه‌کردنەوەی زبڵی شاری بروجرد بوو بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەشاری بروجردی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ ڕۆژە زبڵی ئەم شارە بە هۆی دەست‌لەکار کێشانەوەی کرێکارانی شارەوانیەوە کۆ نەکراوەتەوە.

ئەم لە کاتێکدایە کە کرێکاران بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و کارانەی خۆیانەوە سەرەڕای تێپەڕاندنی هەموو قۆناغە یاساییەکان بۆ وەدەست خستنی مافی خۆیان، مخابن هیچ دەسکەوتێکیان نەبوو و ناچار بوون بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان دەست‌لە کار بکێشنەوە و لە هەوڵی ئیشێکی دیکەدا بن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای شارەوانیەکانەوە کڕێکارانی شارەوانی بۆ ماوەیەکی کاتی و چەند مانگە بکاردێنن و هەر کاتێک کرێکار داوای مافی یاسایی خۆی بکات، لە کار دەردەکرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان