چالاکی خوێندکارانی مەریوان بۆپشتیوانی لەگۆلی زرێبار

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤ وبەپشتبەستن بەماڵپەڕی هەواڵگری فورات خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان لەچالاکییەکی گشتگیر بەرانبەر بە ساز کردنی پاڵاوگەیەکی نەوتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی  لەتەنیشت گۆلی زرێبارناڕەزایان دەربڕی.

ساز کردنی پاڵاوگە لەشاری مەریوان دەبێتە هۆی لەناوچوونی ژینگەی ئەو دەڤەرە ولەناوچوونی زەوییە کشتووکاڵییەکان،لەناوچوونی تەواوی گەورەترین گۆلی ئاوی جیهان”گۆلی زرێوار”،کێمیایی کردنی هەموو ژیانی ئەوناوچەیت وقەیرانی ژینگەیی بۆ خەڵک ودانیشتوانی شاری مەریوان.

جێگەی باسە هەرلەسەر ئەم مژارە خوێندکاران بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێککەلەسەری نووسرابوو”گەرئەوڕۆزرێوارنەپارێزین،سبەی دەبێ شینگێڕی بۆبکەین”وبە کوتنەوەی درووشمی”ئەم ووڵاتە تەنیا زرێوارێکی هەیە ،پێویستە بەهەموومانەوە بی پارێزین”بەوشێوەیە ناڕەزایی خۆیان بەرز کردەوە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە گۆلی زرێوار لە گۆلاوە بەناوبانگەکانی جیهانە ودیمەن وجوانییەکی ڕازاوەی داوە بەشاری مەریوان وهەموو جۆرەکانی گیانلەبەرو پەلەوەری لەخۆی کۆکردۆتەوە وهەروەها مەریوانی کردووە بەشارێکی گەشتیاری گرنگ وناوازە لەناوچەکەدا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان