کۆڵبەری/خەمی نان بووبەهۆی لەدەست دانی قامکەکانی پێی هاوڵاتییەکی کورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ۲۵ی ڕێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (س. ڕەسووڵی) خەڵکی ئاغڵانی شاری سەردەشت قامکەکانی پێی لەدەست دا.

بەکوتەی یەکێک لەنێزیکانی ناوبراو بۆ هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەناوبراو یەکەم جاربوو کەکۆڵبەری دەکرد کەلەناوچەی دووپەزە تووشی سەرمای لەڕادەبەدەر وکڕێوەی بەفر دەبێت وبەگرانی سەرمای دەبێت.

ناوبراو بەیارمەتی هاوڕێیان وهاریکاری گوندەکانی بێوران ونیشکڵان ڕزگاری دەبێت ولەڕێی ئوژانسی ۱۱۵ دەگوازرێتەوە بۆنەخۆشخانەی خومەینی لەشاری سەردەشت.

ناوبراولەبەشی قامکەکانییەوە خەساری پێ دەگات وسەرما دەیبات ووەک دەڵێن قامکەکانی پێی لەدەست داوە.

ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە شایەتی مردن، ئیفلیج بوون وخەساری گرانی ئەندامەکانی لەشی کۆڵبەران وکوژرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەین.

هەرلەم پێوەندییەدا ۲٤ی ڕێبەندان کۆڵبەری کورد خالید قەرەمانی خەڵکی گوندی بیتۆشی سەردەشت کەلە چیا بەردەبێتەوە گیانی لەدەست دا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان