بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەبڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاواڵە بۆ دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤ و هەواڵنێری تایبەتی ڕێخراوەی نێودەوڵەتی پەردەی لەسەر ئەشکەنجە وزەختی لێپرسەرەوانی ئەمنییەتی بۆ ئاخاڤتنی تلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی پرێی تی وی ودان پێدانانی ساختەیی وسناریۆسازی دامەزراوەگەلی ئەمنییەتی بۆ قوربانی کردنی ناوبراو.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەماڵ ئەحمەدنەژاد لەساڵی ۱۳۹۳دەسبەسەرکرا وبەتۆمەتی کوشتنی یەکێک لەئەندامانی بەسیجی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدادگایەکدا بەبێ هەبوون وئامادە بوونی شایەتحاڵ وبایەخدان بەبەرگرییەکانی پارێزەری دۆسیەکەلە گەلاوێژی ئەوساڵدا ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەپاییزی ساڵی ۱۲۹۳ کەماڵ ئەحمەدنەژاد هاوڕێ لەگەڵ پێنج هاوڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی گامێش گڵی سەربە میاندواو بەناوەکانی “هەڵمەت عەبدوڵاهی، سلێمان کەری،میلادعەبدی،سەعید سیاهی ومستەفا تەهازادە”بەتۆمەتی کوشتنی یەکێک لەئەندامانی بەسیج بەناوی هاشم زەینالی دەسبەسەرکرا وپاش ش
۶مانگ ئەشکەنجە ولێپرسینەوە لەژوورە تاکەکەسیێەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی میاندواو.
پاشان گەلاوێژی ئەمساڵ سەرەڕای نەبوونی شایەتحاڵ بۆ سەلماندنی کوشتنەکە لەشوێنی ڕووداو ،بەڵام دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیاندواو بەبێ ئامادەکردنی شایەتحاڵ وسەرنج دان بە بەرگرییەکانی پارێزەری دۆسییەکە وەکوو تاوانباری پلەیەک (قەساسی)بەسەردا سەپێنرا وهەرکام لەبەندکراوانی دیکە بەتۆمەتی بەشداریکردن لەکوشتن ۱۵ساڵ زیندانییان بۆدیاری کرا.پاش ناڕەزایی دەربڕینی پارێزەری دۆسییەکە بەیەکێک لەلقەکانی دیوانی باڵای ووڵات لەشاری قوم کەوتۆتە قۆناغی پێداچوونەوە.
دەقی نامەی کەماڵ ئەحمەد نەژاد بەم شێوەیە:
لەڕێکەوتی ۳ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۳لەلنیەن ڕێدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو دەسبەسەرکرام.۲٤کاتژمێرم لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی میاندواو کەوتمە ژێر ئەشکەنجەوە.نامدەزانی بۆچی دەسبەسەرکراوم.بە ناساندنی تۆمەتی درۆیین لەلایەن بازپرسییەوە بەپێشنیاری وەرارەتی ئیتلاعات بەتۆمەتی کوشتن مۆڵەتی دەسبەسەریم بۆ بڕدرایەوە وپاشان گوازرامەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.
ماوەی ۶مانگ لەژوورە تاکەکەسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەژێر لێپرسینەوە وئەشکەنجەدا بووم.ڕەنگی ژوورەکان ڕەنگی ترس وتۆقاندن بوو،لەڕاستیدا ڕەنگی ئەم ژوورانە پێکهێنانی فەزای ترس وتۆقاندن و بێ هیوایی وتەسلیم کردنی ئیرادەی کەسەکەیە.ژوورەتاکەکەسیێەکانی گرتووخانەی ئیتلاعات لەهەر هاوڵاتییەک تاوانباری وبکوژێک ساز دەکات.منیش لەم ڕێسایە بەدەر نەبووم،بۆماوەی ۶مانگی ڕەبەق لەبەر ئەشکەنجەی گرانی ڕۆحی وجەستەییدا بووم.ئەشکەنجەگەران ولێپرسەرانی من تەنیا وتەنیا لەهەوڵی ناساندنی من وەک بکوژ بوو.هێدی هێدی لەبابەتەکە گەیشتم وئەوەی کە هاوڕێ لەگەڵ ۵ هاوڵاتی دیکە خەڵکی گوندی گامێش گڵی دەسبەسەرکراوم.سێ کەسیان سێ مانگ پێشترلەمن دەسبەسەرکرابوون،گەر من ئەو کارەم بکردایەت بۆچی هیچ چەشنە دژکردەوەیەکم نەنواندبوو،ڕابەڕا لەژێر ئەشکەنجەدا بووم،ڕۆژی بەسەدان جار خۆزگەم بەمردن دەخواست.بەتەواوی باری دەروونیم شێوابوو.باشە بۆچی من!!.
ئەشکەنجەکان هەر ڕۆژ گران تر دەبوون ،لەمشت وپێ لەقە تێپەڕیبوو ،ببوو بە هەڵواسین ،لێدان بە کێبڵ ولەکۆتاییدا شۆکی ئیلەکتەریکی وهەڕەشە بەهێنانی هاوژینەکەم بۆ ئیدارەی ئیتلاعات وجنێو بە خۆم وبنەماڵەکەم.هەرچی ڕەتم دەکردەوە ئەشکەنجەکان گرانتر دەبوون ولەکۆتاییدا بەتۆمەتێکە دەستم تێدانەبوو دانم پێدا نا ولە ئاخاوتنێکی زۆرەملێ وبەگوشار وئەشکەنجە وهەڕەشەی مردن ،ناچار بووم لەگەڵ کەناڵی پرێس تی وی ئاخاوتنم کرد.
دەقی چاوپێکەوتنەکە پێشتر لەلایەن لێپرسەر و ئەشکەنجەگەرانەوە ئامادە کرابوو،وچەندد ڕۆژ پێشتر لەڕێی ئەشکەنجەوە ناچارکرام دەقەکە لەبەر بکەم بۆئەوەی لەکاتی چاوپێکەوتن بتوانم بەتەواوی بیگێڕمەوە.لەکاتی چاوپێکەوتن چەندد جار لەم کارە خۆم بوارد،بەڵام بەئەشکەنجە وهەڕەشە ناچاربووم چاوپێکەوتنەکە بەئەنجام بگەیەنم.
لە سەردەمی دەسبەسەری و لێپرسینەوەکانم هیچ گرنگییەک بە بەرگرییەکانی من نەدرا لە ڕۆژی دادگاییشدا دادوەری لقی سزای میاندواو بەبێ بایەخدان بە هەبوونی بەڵگە وشایەتحاڵانم وڕێگەپێدانی هاتنی شایەتحاڵانم کە ئامادەبوون شایەتی بدەن کە ڕۆژی ڕوودانی کارەساتەکە من لەماڵدا بووم وهەروەها نەبوونی سازکردنەوەی ڕووداوەکە بەهۆی بەدەستەوەنەبوونی بەڵگە وشایەتحاڵ، تەنیا وتەنیا بەپشتبەستن بە شیکارییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات،حوکمی قەساسێ من دیاری کراو پێی مەحکووم کرام.
هەربۆیە من ڕایدەگەیەنم کە بێتاوانم ودەستم لەهیچ چەشنە کوشتنێکدا نەبووەو ئیدارەی ئیتلاعات ودیکەی ڕێخراوە ئەمنییەکانی پارێزگای ورمێ بەهیوای قوربانی کردنی منن.داوا لەخاتوو عاسمە جەهانگیر،هەواڵنێری تا
یبەتی مافی مرۆڤ، چاودێری مافی مرۆڤ، ڕێخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی وتەواوی چالاکانی مافی مرۆیی دەکەم بەرانبەر بە دۆخ وڕەوشتی من بەهەر چەشنێکی گونجاو،ناڕەزایی دەرببڕنوڕێگە مەدەن ببم بەڤوربانی.
کەماڵ ئەحمەدنەژاد
زیندانی میاندواو
سەرماوەزی ۱۳۹۵
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان