ئیلام؛ بانگهێشتکردنی بابەک کەریمی، زیندانی پێشووی سیاسی بۆ دادسرای ئینقلاب

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، بەپێی ئاگادارینامەیەک کە لەلایەن لقی یەکەمی دادسەری و دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام دەرچووە، بابەک کەریمی، هاوڵاتیی خەڵکی ئەیوان غەرب، کە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» و زیندانییەکی پێشووی سیاسییە، بە مەبەستی بەرگریکردن لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بانگهێشت کراوە.
بەپێی دەقی ئاگادارینامەکە، ناوبراو ئەرکدار کراوە کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لەو لقە ئامادە بێت بۆ وەڵامدانەوە و بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر ئەم تۆمەتانە:
هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتار بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات.
پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات،
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست. بەشداریکردن لە گردبوونەوەی نایاسایی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *