قووچان؛ بەردەوامیی نادیاریی چارەنووسی یاساییی دوو هاوڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مەهدی قولی‌زادە و مەهدی بەهادۆری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری قووچان کە لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا لە ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، هێشتا بە شێوەیەکی ناڕوون و بەبێ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان لە زینداندا ڕاگیراون.

بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە تا ئێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون و هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون سەبارەت بە بارودۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەر دەستدا نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *