ک.م.م.ک:
دووشەممە ٤ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەحمەد تەمۆیی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەڵماس، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ساڵی ٢٧١٦ی کوردی، دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لە مەهاباد، بە تۆمەتی «محاربه لە ڕێگەی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران» سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو. ناوبراو لە ساڵی ٢٧١١ی کوردی و دوای تێپەڕاندنی ١٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکردن، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.
ق.ش


