ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی مەریوان بە ناوی «عەزیزە مورادیان»، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردنەکەی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە) ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ئەمساڵدا، بێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بە گشتی ماوەی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا مایەوە. ناوبراو لە بەشێکی ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناڕوونیی دۆخی یاسایی و بێبەشکردنی لە مافە سەرەتایییەکانی، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
ق.ش


