ک.م.م.ک:
سێشەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “مەهدی قادری”، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاوکات، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە چارەنووسی دوو هاوڵاتیی دیکە هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە؛ “موسلیم سەیدی”، هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، و “مەهدی بەرزووزی”، هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری بجنوورد کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بە هەمان شێوە و بەبێ بوونی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخیان لەبەر دەستدا نییە.
ق.ش


