دەسبەسەری چەندد هاوڵاتی لوڕ لە پارێزگاکانی خووزستان، کۆهکیلوویە و ئەسفەهان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی دوایی چەندد هاوڵاتی لوڕ لە پارێزگاکانی خووزستان، کۆهکیلوویە و بۆیرئەحمەد و ئەسفەهان لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسی هەندێکیان ناڕوونە.

ڕۆژی سێشەممە٩ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئارمان شاپووری، هاوڵاتی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی ئیزە دەسبەسەر و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بەردەست نییە.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کورری، مووسا مووسەوی مەمبینی هاوڵاتی ١٨ساڵ تەمەنی خەڵکی ئیزە دەسبەسەر و دۆخی ناوبراو نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، عارف ئەسەدی و ڕەزا ئەسەدی دوو هاوڵاتی لوڕی خەڵکی ئیزە دەسبەسەر و بۆ زیندانی شەیبانی ئەهواز ڕاگوازران.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، ڕەزا سەلەحشوور منداڵی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی فوولادشەهری سەربە ئەسفەهان دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، فەردین موسلیمی گەنجی لوڕی خەڵکئ دێدەشت سەربە پارێزگای کۆهکیلوەیە و بۆیەرئەحمەد لە خۆپیشاندانەکان دەسبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستە وردەکاری زۆرتر سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری یان چارەنووسی بڕێک لەم کەسانە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *