سەرکوتی خۆپیشاندەرانی مەلەکشاهی؛ لانیکەم سێ هاووڵاتی کوژران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی 2725ی کوردی, پاش سەرکوتی بەربڵاو و تەقەی ڕاستوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام، لانیکەم سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا ئاغامحەمەدی، فارێز ئاغامحەمەدی و ڕەزا عەزیمزادە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیش بە برینداری بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە و بەهۆی سەختی بەشێک لە بریندارەکان، ترسی ئەوە هەیە ژمارەی کوژراوان زیاتر بێت. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بریندارەکان پێویستیان بە خوێنبەخشین و چاودێری پزیشکی خێرا هەیە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *