دەسبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی سێ هاوڵاتی خەڵکی ئیلام

ک.م.م.ک:

بە پێی زانیاریەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی بەفرانبار ساڵی ۲۷۲۵ی کوردی، لانیکەم سێ هاووڵاتی گەنج لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ئیلام دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، جەواد حسەێنی خەڵکی شاری دێهلۆران لە کاتی خۆپیشاندانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و هیچ زانیارییەک لە بارەی بارودۆخ و شوێنی ناوبراو نییە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانبار، شایان ئەسڵمەرز تەمەن ١٨ ساڵ و رەزا حەیدەری، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە دەڕەشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران

بەردەوامی نەبوونی زانیاری سەبارەت بە دۆخی ئەو دەستبەسەرکراوانە نیگەرانی لای بنەماڵەکان و ڕای گشتی سەبارەت بە سەلامەتی و تەندروستیان لێکەوتووەتەوە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *