ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، له کاتی خۆپیشاندانی گشتی له کرماشان چەند هاووڵاتی دەسبەسەرکراون. لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی سەرپۆل زەهاب بە ناوەکانی قائم بەدری، عەسکەر نەجەفی، ئەحەد مورادی، ئەسفەندیار سەروەری، جەبار جەمشیدی، مەسعوود ئاغایی و مێهدی کەریمی دەستبەسەر کران.
هەروەها ڕەحمان ئازەرەنگ خەڵکی هەرسین، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی بەفرانباری ۲۷۲۵ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هەروەها فەردین ئەحمەدی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی ناوچەی حەمیل سەر بە شاباد لە هەمان ڕۆژدا لە شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم دەستبەسەرکردنانە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە ناڕەزایەتییە گشتیەکان لە شارەکانی کرماشان بەردەوامن و کۆمەڵگا لە بارودۆخی دەستبەسەرکراوان نیگەرانە.
ب.ئ


