لانیکەم حوکمی ئێعدامی ٦ هاوڵاتی لە زیندانە جیاجیاکانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێکردنی کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەرلە بەیانی شەممە ٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم شەش زیندانی لە هاوڵاتیانی کورد لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە، یاسووج، نەهاوەند، دیزەڵاوای کرماشان، ئەلیگوودەرز و خوڕەماوا ئێعدام کران؛ ئەو حوکمانە بەزۆری بەتۆمەتی کوشتن و حاڵەتێکیش بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەرکراوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەفەرمی ڕانەگەیەندراوەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەگەلی مافی مرۆییەوە، ویهان شامحەممەدی لە سنە، ئەحمەدڕەزا ئەسفەهانی لە یاسووج، ڕەحیم خوداپەرست لە نەهاوەند، ئەحمەدعەلی سەفاری لە ئەلیگوودەرز و خەلیل نووری لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا، هەموو بەتۆمەتی کوشتن و پاش دەرکردنی حوکم لەلایەن دادگای سزاکانەوە ئێعدام کران.

هەروەها نەریمان سووری بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی بەناو دیزەڵاوای کرماشان بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و بەحوکمی دادگای ئینقلاب لە سێدارەدرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، لە هیچکام لەو حاڵەتانە، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکان یان دامەزراوەگەلی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی ئاشکرا پشتڕاست یان ڕانەگەیەندراوە.
ئەم ئێعدامانە لە درێژەی ڕەوتی نیگەرانکەری زۆربوونی جێبەجێکردنی حوکمی مەرگ، بەتایبەت دژی نەتەوەی کورد، هەڵدەسەنگێندرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *