مەترسی دیپۆرتی پەنابەرێکی کورد لە گەڵ بنەماڵەکەی لە ئاڵمان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، بنەماڵەیەکی پەنابەری کوردی دانیشتووی ئاڵمان لەگەڵ مەترسی وەدەرنانی زۆرەملێ بۆ ئێران ڕووبەڕوون، هەوڵێک کە ئەتوانێت پێشێلکردنی یاساکانی پەنابەران لە ئاڵمان و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە بێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، مزەفەر ڕێوار لە دایکبووی ١٩٨٥، لە ساڵی ٢٠٢٠وە لە ئاڵمان دەژیت و داواکاری پەنابەرییەکەی تا ئێستە چەندد جار ڕەت کراوەتەوە. لەم دواییانە ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی وەرگرتووە کە بەپێی ئەو ئاگادارنامەیە تەنیا مانگێک دەرفەتی هەیە لە ئاڵمان بچێتە دەرەوە ئەگەر نا دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو لە گەڵ هاوسەر و سێ منداڵەکەی دانیشتووی ئاڵمانن. منداڵێکی لە ئاڵمان لە دایک بووە و دوو منداڵەکەی دیکەیشی تێکەڵ بە سیستەمی پەروەردەی ئەم وڵاتە بوون. ناوبراو لە ماوەی مانەوەی لە ئاڵمان بەشداری لە چالاکییە سیاسییەکان کردووە و لە ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران، ڕووبەڕووی مەترسی گەورەی لێپێچینەوە، دەسبەسەری و سزای قورس دەبێت.

شیاوی باسە، چالاکانی مافی مرۆڤی جەخت دەکەنەوە کە وەدەرنانی ئەم بنەماڵەیە پێچەوانەی بنەچەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ ( Non- Refoulement) لە یاسای پەنابەرانی ئاڵمان(AsylG) و (Aufenthaltsgesetz) و کونڤانسیۆنی مافی منداڵ ی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت.

ئەم پەنابەرە کوردە داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە لەڕێی پێداچوونەوە لە دۆسیەکە، ڕێگری بکەن لە جێبەجێکردن و پێشێلکردنی مافی بنگەیی ناوبراو و منداڵەکانی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *