ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەڕێی بۆسەدانان و تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماشێنی هاوڵاتییەکی کورد لە شاری شووت سەربە ماکۆ، سێ هاوڵاتی ئەفغانی لە شوێنی ڕووداوەکە و شۆفیرەکەیش بریندار کرا.
جەعفەر میرزایی، شۆفێری ئەم ماشێنە پاش ڕاگواستنی بۆ ناوەندی دەرمانی و پاش چەندد ڕۆژ، لە کۆتاییدا هەینی ٢٩ی سەرماوەز بەبۆنەی قورسی برینەکەی گیانی بەخت کرد.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار لە ڕووداوەکە، هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێی بزمارڕێژکردنی ڕێڕەوەکە و تەقەی ڕاستەوخۆ، بووە هۆی بەلاڕێداچوون و وەرگەڕانی ماشێنەکە.
شیاوی باسە کە ئەم ماشێنە هەڵگری سێ هاوڵاتی ئەفغانستانی کە مەبەستیان دەربازبوون لە ناوچەی سنووری لەگەڵ باکووری کوردستان بوون.
ق.ش


