بۆکان؛ بەردەوامی ناڕوونی دۆخی یاسایی عەلی محەممەدی باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا

ک.م.م.ک.:

عەلی محەممەدی، لە بنەماڵەکانی خوازیاری داتپەروەری و باوکی شەهید شەهریار محەممەدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ هێشتا لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان لە ناڕوونی دۆخی یاساییدا ڕاگیراوە.

بە وتەی میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، سەرەڕای ئەوەی باوکی تووشی نەخۆشی دڵە، لە چاودێری پزیشکی دروست بێبەش بووە و تەندروستی جەستەیی ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.

عەلی محەممەدی لە ١٧ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵدا بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و تا ئێستا زانیاریی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەگەری تۆمەتەکان لەسەر ناوبراو بڵاونەکراوەتەوە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *