ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە، لەڕێی پەیەرندییەکی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، دەسبەسەر و لە ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری هەمانساڵ لەڕێی دانانی ٥٠٠ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
دۆسیەی ناوبراو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و بەتۆمەتی هاریکاری کۆمەڵە بە ٣٢ مانگ و بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٧ مانگ زیندان، سەرجەم بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ هەڵپەسێردراو گۆڕدراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵو، هۆکاری دەسبەسەری دووپاتە و وردەکاری پەیوەندیدار بەوەوە لەلایەن دامەزراوە بەرپرسەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش


