ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلە بەیانی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە تونداژۆیانە، هاوکات بە لێداب و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا. بەرپرسان تا ئێستە هیچ باسێکیان سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری یان شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نەکردووە.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هێزە ئەمنییەکان لەڕێی زۆر یووسفیان زۆرەملێ سواری ماشێن کردووە و گواستوویانەتەوە. لە ڕەوتی ئەم دەسبەسەرییە، ڕایەداران خۆیا. بواردووە لە نواندنی بەڵگەی قەزایی یان ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی. بنەماڵەی ناوبراو تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی جەستەیی کوڕەکەیان نییە.
ئەم دەسبەسەریە لە کاتێکدایە کە یووسفی پێشووتریش لە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە هێرشی تونداژۆیانەی هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەمیراوای بۆکان دەسبەسەر کرابوو. بەردەوامی ئەم ڕەوتە، دڵەڕاوکێی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤی سەبارەت بە هەڵکشانی دەسبەسەری سەرڕۆیانە و پێشێلکردنی پاراستنی تاک لە کوردستان زیاد کردووە.
ق.ش


