ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەندازیار کاوە عەبدی ٣٦ساڵ تەمەن و خەڵکی دیواندەرە لەڕێی دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراە دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەور دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


