جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی لە نەھاوەند، ئاڵیگودەرز و ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ٢ تا ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، سێ هاووڵاتی لە زیندانەکانی نەھاوەند، ئاڵیگودەرز و ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی قەتڵ بە ئێعدام سزا درابوون، له سێدارە دران.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانه بریتییە لە موحەمەدعەلی جیهانیان لە نەھاوەند، بەھمەن ساڵحی ـ ٣٠ ساڵە و باوکی یەک منداڵ ـ لە ئاڵیگودەرز، و کامبیز فروخی لە ئیلام.

جیهانیان و فروخی سپێدەی یەکشەمە ٢ی سەرماوەز، له سێدارە دران، و ساڵحی سپێدەی چوارشەمە ٥ی ئەم مانگه. سێ کەسەکە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کرابوون و پاشان لە لایەن دادگای رژێمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان به سەردا سەپێنرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ یەک لەم سێ ئێعدامه لەلایەن بەرپرسانی زیندان یان رێکخراوه فەرمییەکانی حکومەتەوە ڕانەگەیێنراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *