خۆڕەماوا؛ لە سێدارەدانی دوو هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە، ۵ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، حۆکمی سێدارەی دوو هاوڵاتی خەلکی شاری بۆروجرد، بە ناوەکانی؛ کەرەم یوسێفیان (٤٢ ساڵ) و حشمەت شیراوەند (٤٨ ساڵ)، لە زندانی ناوەندیی رژیم لە خوڕەماوا جێ بەجێ کرا.

بەپێی راپۆرتەکان، ئەم دوو هاوڵاتیە نزیکەی سێ ساڵ و چوار مانگ پێشتر، بە تۆمەتی «تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان» دەستبەسەر کراون و لە لایەن دامەزراوە دادوەرییەکانەوە بە سێدارە مەحکوم کران.
ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *