ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتەکان، محەممەدعهلی وەیسی و سیروان خوداکهرەمی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگهپارێزی خەڵکی سەقز، لە دوای ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەركردنیان، هێشتا لە یەكێك لە گرتنگە ئەمنییەكانی رژێمی ئێران لە شاری سنە، له دۆخێکی نادیاردا راگیراون.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیانە لە دەستگڕایشتن بە پارێزەر و دیدار له گەڵ خێزانەکانیان بێبەری کراون. سیروان خوداکهرەمی تەنها سێ پەیوەندیی کورتی تەلەفۆنی له گەڵ خێزانەکەی هەبووە و محەممەدعهلی وەیسی تاکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی نەکردووە.
جێی ئاماژەیه، ئەم دو هاوڵاتییانە لە ١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادگا، دەسبەسەر كراون و تاکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەركردن یان زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتەکانیان ڕانەگەیەندراوە.


