ک.م.م.ک:
لەدرێژەی ڕەوتی دەسبەسەرییە سەرەڕۆییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، سەیران شاولە هاوڵاتی ژنی خەڵکی مەهاباد، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، جەلال سەدەفی هاوسەری ناوبراو پێشتر لە سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، دەسبەسەر و لەو کاتەوە تا ئێستە لەڕێی بڕیاری دەسبەسەری کاتی و لە دۆخی هەڵپەسێردراو لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ڕاگیراوە.
ق.ش


