ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، ئەیووب جەوانپوور چالاکی مەدەنی و خۆشناوی خەڵکی شاری سەقز، لەڕێی بارمتەوە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ماوەی مانگێک مۆڵەتیان بۆ ناوبراە داناوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوورخستنەوە(تبعید) بۆ ماوەی یەک ساڵ لە شار باوی خووزستان و دەبێ لەو ماوە دیڕکراوەدا زێدی خۆی جێبهێڵێت و ڕوو لەو شارە بکات.
جێی سەرنجە کە ئەیووب جەوانپوور دوواین جار ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە دوای هێرش و تێهەڵچوونی لەگەڵ گرووپێک سەلەفی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانە زیندان کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو تا ئێستە دەیان جار دەسبەسەر و چەنددین ساڵ زیندانی کێشاوە و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خۆشناو و ناسراوی شاری سەقزەو لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیە.
ق.ش


