گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خانەنشینانی کومپانیای پەیوەندییەکان لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کومپانیای پەیورندییەکانی شارەکانی کرماشان، سنە و مەریوان لە ناڕەزایی بەرانبەر ناداوەری و بایەخنەدانی خاوەنەکانی ئێستای ئەم کومپانیا(ناوەندی جێبەجێکاری ئیمام و هەرەوەزی سپا) لە دابینکردنی داواکاری چەندد ساڵەی خۆیان، دەستیاندایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

خانەنشینانی کومپانیای پەیوەندییەکان خوازیاری جێبەجێکردنی تەواوی پەیڕەوی ٨٩، یەکسانکردنی مووچە لەگەڵ هاوتاکانیان، پێدانی پاشەکەوتەکان و باشترکردنی تەئمینی تەواوکەرن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *