نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک پاش حەوتوویەک دەسبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەبدوڵا گوڵستانی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و لەو دەمەوە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاش حەوتوویەک دەسبەسەری و ئەشکەنجەی گران بڕبڕەی پشتی دەشکێنرێ، هەروەها بەفرانباری ساڵی ڕابردوویش لەلایەن لقی سێی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ورمێ بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم دەکرێت.

عەبدوڵا گوڵستانی پێشووتریش لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ١١٣ملوێن غەرامە و مانگێک زیندانی تەعزیری بەسەردا دەسەپێنرێت کە پاش دانی ئەو پارەیە بە شێوەی کاتی بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی ئازاد دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *