ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ساسان لوڕستانی خەڵکی گوندی مایدەشتی سەربە کرماشان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان ئێعدام کرا.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، ڕۆژی چوڕشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بەناونیشانی سەعید کەریمی خەڵکی هەرسین کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، تووشی جەڵدەی دڵ دەبێ و بەبۆنەی پێڕانەگەیشتن و خراپی باروودۆخی و نەناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی گیانی بەخت دەکات.
ق.ش


