سەقز؛ زیندانییەکی سیاسی مانی لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، بێهزاد ڕەسووڵی زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز، لە ناڕەزایی بەرانبەر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان و بایەخ نەدان بە دۆسیەکەی، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیرر و مەترسی لەسەر گیانیەتی چون ٤٧ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و جەستەیی بەرەو لاوازی ڕۆیشتووە.

ڕەسووڵی لە ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا، ماوەیەکی درێژە لە گرتووخانە ئەمنییەکان بەبێ پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەیەوە ڕاگیراوە، ناوبراو پاش ڕاگواستن بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە سەقز، لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

بەپێی کوتری کەسووکارەکەی، ئەم هاوڵاتییە لە پەیوەندییەکی تێلەفوونییەوە بەبنەماڵەکەی کوتووە کە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *