ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەیوان سەعیدی کوڕی مەحیەدین و خەڵکی گوندی سینگان سەربە شاری شنۆ لە ماڵی خۆیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هەر لەو ڕۆژەدا خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی موبین تاڵەبانی ٢٠ساڵ تەمەن لە کاتی گەڕانەوە بۆ زانستگە لە سێ ڕیانی نێی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، سێ هاوڵاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری هەر دوو کەس ١٦ساڵ تەمەن و فەخرەدین خالیدی ٢٧ ساڵ تەمەن و هەر سێ کەس خەڵکی گوندی ئەمیراوای سەر بە شنۆ دەسبەسەر کران و دوو کەسە مێرمنداڵەکە پاش ٢٤کاتژمێر ئازاد کران.
جێی سەرنجە تا ئێستە هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.
ق.ش