ک.م.م.ک:
بەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ و لەسەر داوای جێگری داواکاری گشتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی تاوانکاری دادستێنی گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، ئازادی مەرجداری مەهدی مەجیدی، زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکان هەڵوەشایەوە و ناوبراو سەرلە نوێ گەڕێندرایەوە بۆ زیندان
مەهدی مەجیدی پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، بە ڕەزامەندی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، لەژێر کۆنترۆڵی پێوەندی ئیلەکترۆنیکی و بە سنووردارکردنی هاتووچۆ ت مەودای یەک کیلۆمەتری لە زیندان ئازاد کرابوو.
بەگوێرەی هەواڵەکو، ئازادی مەرجداری ئەم زیندانییە سیاسیە بەهۆکارگەلی وەکوو؛ شەحن نەکردنەوەی سیستەمی پێوەند، دەرچوونی لە سنووری دیارکراو، کوژاندنەوەی زۆری پێوەن و گرنگینەدان بە هۆشداری ڕایەداران، هەڵوەشاوەتەوە.
ق.ش