زەنجان؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی دێولان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی کەیوان محەممەدی، هاوڵاتی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی دێولان، کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان مەحکووم کرابوو، لە زیندانی زەنجان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی متمانەپێکراو، ئەم هاوڵاتییە لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بووە و لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانە ڕووبەڕووی حوکمی ئێعدام بوەتەوە لە کاتێکدا ماشێنەکەی کە مادەی هۆشبەری تێدابووە هی ئەو نەبووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *