ک.م.م.ک:
پێنج هاوڵاتی خەڵکی سنە کە لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو لە پەیوەندی لەگەڵ مەلەفێکی هاوبەش بەتۆمەتی هاریکاری دەوڵەتی ئیسرایل و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کرابوون، هێشتا لە دۆخی ناڕوون لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگیراون.
شیاوی باسە کە ناونیشانی چوار کەس لە دەسبەسەرکراوان درەخشان ڕەحیمی، ڕزگار ڕەحیمی، یاسین ڕەحیمی و عەدنا. ڕەزایی ڕاگەیەندراوە و ناونیشانی هاوڵاتییەکەی دیکە هێشتا ناڕوونە.
ق.ش