بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، دانا لەنجاوایی خوێندکا کارناسی لە لقی ئێقتساد و کشاوەرزی (ئابوری و کشت وکاڵ) زانکۆی پەیام نور لە شاری مەریوان ، لە دوای تەواوکردنی خولی سزا ۲۰ مانگانەکەی لە درێژەدان بە خوێندن بێبەشکراوە .لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە گۆیا بە بڕیار و فەرمانی ڕاستەوخۆی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریواندا ، ناوبراو لە ئیزنی درێژەدان بەخوێندن بێبەشکراوە.
ئەم خوێندکار وچالاکە مەدەنییەی کورد لە ٥ی ڕێبەندانی ۱۳۹۲ لەدوای کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە شەقامەکانی شاری مەریواندا و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی لە سێدارەدانی سێ زیدانی کورد لە زیندانەکانی کوردستاندا ، دەستبەسەر کراو هەناردەی زیندان کرا ، لە یەکی پوشپەڕی ۹۳دا سزای ۲۰ مانگ زیندان و لێدانی٥۰ قامچی بۆ بڕایەوە ، کە یەک ساڵی زیندانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و ٨ مانگیش بە تۆمەتی گێرەشێوێنی بوو .لە کۆتاییدا لە ڕۆژی ۲۹ی خەرمانانی ئەمساڵ کۆتایی بە خولی سزاکەی هات .
پێویستە بەبیری بێنینەوە کە دانا لەنجاوایی لە ساڵی ۱۳٨۹دا لە بە هۆی چالاکی خوێندکارییەوە بە ساڵێک سزای زیندانی هەڵسپێردراو و ٥ مانگ زیندان سزا درابوو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان