جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت لە زیندانی قزڵحەسار

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی فەرشاد گراوەند و ئەحمەدڕەزا گراوەند، دوو هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت بەتۆمەتی پەیورندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییە نێزیک حەوت ساڵ پێش دەسبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *