ک.م.م.ک:
شەش مێرمنداڵی خەڵکی کامێران کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بۆ گرتووخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگوازران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ئاگادار، ئێحسان سەبووری بۆ کانوونی چاکسازی و پەروەردە ڕاگوازراوە. هەروەها هەوراز زەمانی، کاوان سەبووری، بەهرووز ڕەشیدی، سۆران مزەفەری و پەیام حسەینی بۆ درێژەدان بە لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا ناسروا بە شارامفەڕ گوازراونەتەوە.
ق.ش


