جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی پێنج هاوڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی تەورێز

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە درێژەی جێبەجێکردنی حوکمی دژە مرۆیی ئێعدام لە ئێران، پێنج هاوڵاتی کورد بەتۆمەتی پەیوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی تەورێز ئێعدام کران.

ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە بریتین لە: بابەک عومەرزادە خەڵکی سۆمای برادۆستی ورمێ، تۆفیق نێعمەتی خەڵکی گوندی بەردیزی ورمێ و هووشەنگ هەنارە خەڵکی گوندی خلیانی ورمێ کە هەموویان لە دۆسیەیەکی هاوبەش محاکمە کرابوون. هەروەها کەیوان مامەندی خەڵکی گوندی دریکی سەڵماس و نەجیب ئازەرم خەڵکی گوندی کەلانکانی تەرگەوەری ەرمێ لە دۆسیەیەکی جیاواز بەئێعدام مەحکووم و حوکمەکەیام جێبەجێ کرا.

ئەم حوکمانە بەبێ بڵاوکردنەوە لەلایەن سیستەمی قەزایی و فەرمییەوە لەکاتێکدا جێبەجێکرا کە ئە
زیندانیانە لە مافی دواین چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *