ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ڕێبین گۆرانی، مێرمنداڵی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی بەئامادەبوونی زۆری خەڵک ئەسپەردەی خاک کرا.
ڕێبین گۆرانی، گەنجی ١٨ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی ساوا کەلە ڕەوتی کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی هەنجیران تووشی خەساری قورسی هەناسەکێشان بوو، پاش نێزێک بە ١١ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
ڕێوڕەمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەم چالاکی ژینگەپارێزە ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی حەشیمەتێکی زۆری خەڵک، چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمە دروشمگەلی وەکوو تا ئەو دەمەی کورد زیندووە، کوردستان زیندووە، شەهید نامرێ و کاک ڕێبین پاڵەوانە شەهیدی کوردستانە دەکوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان تەرمی ناوبراو لە ئارامگەی بەهەشتی محەممەدی ڕەوانە و دواتر بۆ زیندی خۆی لە مەریوان گوازرایەوە و لە مەزارگەی زێندی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.
ق.ش