ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، سەربازێکی خزمەتی زۆرەملە بەناونیشانی قادر خۆڕەمی، خەڵکی گوندی سیاوان سەربە شاری شنۆ، بەبۆنەی پاڵەپەستۆی دەروونی کەبەهۆی لێپرسینەوە، هەڕەشە و سووکایەتی دامەزراوە ئەمنییەکان، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قادر خوڕەمی لەکاتی هاتنەئارای ئەم ڕووداوە خولی سەربازی خۆی لە کەرتی دادگای ڕێژیمی ئێران لە کرماشان تێدەپەڕاند.ناوبراو پێشووتر کۆمەڵێک وێنەی بە چەکی سازمانی هێزە ئینتزامییەکانەوە لە کاتێکدا جلی کوردی لەبەر دەبێ، دەکێشێت. بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە بووە هۆی ئەوەی بکەوێتە بن لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی قورسی پاراستنی ئیتلاعاتت سپای پاسداران و هەر وەها پاراستنی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان و ئەم لێپرسینەوانە لەگەڵ پاڵەپەستۆی دەروونی، هەڕەشە، بێ ڕێزی بووە و لە کۆتاییدا ئەم هاوڵاتییە گەنجە لەژێر تەوژمی ئەم دۆخە تاقەت پڕووکێنە دەست بداتە خۆکوژی.
ق.ش


