مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنی

ک.م.م.ک :

بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئێوارەی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەمیر سەیدی چالاکی مەدەنی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، بەبێ ئەمری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم چالاکە مەدەنییە لە سۆشیال میدیاشدا زۆر چالاک بووە و ڕۆڵی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

شایەنی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە نییە.

ب.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *