ک.م.م.ک:
بەپێی زانیاری kmmk, ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران، بەشێوەی هۆڤانە هێرشیان کردەسەر شوێنی ژیانی مێحراب کووشا، زیندانی لە مێژینەی سیاسیی خەڵکی ئیلام و هەموو کەلووپەلی ناوبراو وەکوو لۆپ تۆپ و موبایل و کتێبی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەردا گرتووە، هەر لە سەرەتای هێرشەکەوە مێحراب توانیویە هەڵبێت. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن کە لەم چەندد ڕۆژەدا ناوبراو دەسبەسەر کراوە، بەم حاڵەوە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە، تەنانەت بنەماڵەکەی لەو ڕۆژەوە زانیارییان لە کوڕەکەیان نییە و تەنانەت هەواڵی دەستبەسەری ناوبراو پشتڕاست یان بەرپەرچ نەکراوەتەوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوە ئاگادار یەک لە تۆمەتەکانی ناوبراو فرۆشتنی ئێکسسۆری کوردی وەکوو جامانە و ئامێر جوانکارییەکانی کوردیی بووە.
شیاوی باسە مێحراب کووشا پاش شۆڕشی ژینا بەبۆنەی چالاکییەکانییەوە دەسبەسەر و پاش چەندد مانگ ئازاد کرابوو.
جێی سەرنجە لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی باوک و دایکی ناوبراو ئەوانیش ئازاد و سووکایەتیان پێ کراوە. بێ گومان گیانی مێحراب کووشا بەپێی پیشینە و چالاکییەکانی لە مەتتسی جیددی دایە.
ق.ش


