ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی مێهدی شاهیوەند تەمەن ٢٩ ساڵ، هادی ڕۆستەمی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی ئیلام) و مێهدی شەرەفیان تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی خوڕەماوا لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بەڕێوە چوو.
ئەم کەسانە لە ساڵی ٢٧١٥ی کوردی بە تۆمەتی دزیکردن دەستبەسەر کراون و لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی لەلایەن لقی تاوانی یەک تایبەت بۆ منداڵان و هەرزەکاران سزای بڕینی چوار پەنجەیان لە نوکی دەستی ڕاستیان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی دزراویان بەسەردا سەپێنراوە. حوکمەکانیان لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٠ی کوردی لەلایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێرانەوە پشتڕاستکرایەوە.
جێبەجێ کردنی ئەم سزایە بە بەکارهێنانی گیوتین بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دادوەری ئەنجامدراوە. دوای جێبەجێ کردنی ئەم سزایە، بەندکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی و دواتر گەڕێنراونەتەوە بۆ بەندیخانە.
ف.ن
Write to هەواڵە نوسراوەکان


