گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی جووتیارانی مەریوان بەبۆنەی بڕینی دەڕۆژەی ئاوی کشتووکاڵی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە جووتیارانی ناوچەکانی دەورووبەری شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی بڕینی دە ڕۆژەی ئاوی پێویست بۆ ئاوداشتنی مەزراکانیان، لە ئیدارەی ئاوی ئەو شارە گردبوونەوەییان پێک هێنا.

جووتیارانی ناڕازی بەئاماژە بە وشکبوونی زەوییە کشتووکاڵییەکانیان و لە ناوچوونی لەناکاوی بەرهەمەکانیان خوازیاری وڵامدانەوەی خێرا و ڕوونی بەرپرسانی پەیوەندیدار بوون.

بەپێی کوتەی ئەم هاوڵاتیانە، لەو ماوەیە هیچ وڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە بڕینی ئاو نەداوەتەوە و تەنیا ئاماژەیان بە بێنی کارەبا وەکوو هۆکاری ئەو گرفتە کرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *